پاش ئەوەی گەزیزە عومەر ڕایگەیاند شانۆگەری شەوی بووکێنی
بە بەشداری هەردوو ئەکتەر دیاری ئەنوەر و تەلار هیرانی نمایش دەکرێت ئەو دوو
ئەکتەرە بڕیاریانداوە بەشداری نەکەن.
گه‌زیزه عومه‌ر نوسەری
شانۆگەرییەکە ڕایگەیاندووە له ئێستادا دوو ئه‌كته‌رى شانۆگه‌ریكه
بڕیارنداوه به‌شدارى نه‌كه‌ن و كارى پڕۆڤه وه‌ستاوه له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین تا
هه‌فته‌ى داهاتوو جێگه‌یان پڕ بكه‌ینه‌وه.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە "ناوه‌ڕۆكى شانۆگه‌ریكه
باسى په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى نێوان دوو خۆشه‌ویست ده‌كات كه دواى 8
ساڵ بوونى په‌یوه‌ندى ده‌یانه‌ویت له شه‌وێكى هه‌نگوینیدا به‌یه‌ك بگه‌ن،
كه هه‌ریه‌ك له (دیارى ئه‌نوه‌ر و ته‌لار هیرانى) ڕۆڵیان ده‌بینى،
به‌ڵام نه‌ك له شانۆگه‌رییه‌كه به‌یه‌ك نه‌گه‌یستن به‌ڵكو به‌شدارى كاره‌كه‌شیان
نه‌كرد، ئاواتى شه‌وى بوكێنیان بێبه‌شدارى كردنیان كۆتاى پێهات".
لەو بارەیەوە تەلار هیرانی
ڕایگەیاندووە " به‌ڵى من پاشه‌كه‌م كرد له‌و كاره هه‌رچه‌نده پێشم
خۆش‌بوو له‌گه‌ڵ جیلێكى خۆم پێش خۆم و جلێكى نوێ له‌به‌رهه‌مێكى جیاواز
تر به‌شدارى بكه‌م، به‌ڵام ئیتر به‌هۆى بارى تایبه‌تى خۆم هه‌ندێك شتى تر
بڕیارم دا به‌شدارى نه‌كه‌م چونكه ئێسته باشتره به‌شدارى نه‌كه‌م نه‌ك ئه‌وه‌ى
نزیك ببینه‌وه له نمایشى كاره‌كه".