وێنە...تائێستا كازم ساهیرتان لەڕۆژی زاوایەتی لەگەڵ ژنەكەی بینیوە

لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی دەگمەنی ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی كازم ساهیر بڵاودەبێتەوە.

لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری كازم ساهیر بڵاودەبێتەوە كە لەگەڵ خێزانەكەیدا بە جلی بوك و زاوەوە دەردەكەون و لەو كاتەشدا ئەو هونەرمەندە تەمەنی 19 ساڵ.

ئەو هونەرمەندە تەنها ئەو جارە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و لەخێزانەكەشی خاوەنی دوو كوڕە بەڵام دوای چەند ساڵێك جیابونەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ساهیر لە پەیامێكیدا ئاشكرا كردووە ئەو ئاهەنگانەی لەم ماوەیەدا لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا و چەند شارێكی ئوستورالیا ئەنجامیدا، سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە، سوپاسی هەوادارانیشی دەكات لەو وڵاتانە كە ئامادەی ئاهەنگەكانی بوون دەشلێت "بۆ ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ لە دوبەی دەبم".



PM:02:21:17/11/2016