هێرۆ حه‌سه‌ن زاده هونه‌رمه‌ند که بۆ یه‌که‌مجار له سینه‌مای کوردی‌دا ماچی ناوده‌می کرد وێنه‌یه‌کی نوێی خۆی بڵاوکردووه‌ته‌وه که هه‌وادارانی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌رسام کردووه.
هێرۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و شیعرێکی ماردین ئیبراهیمی لەسەر نوسیوە و نوسیویەتی "لێم گه‌رێ با له‌تاریكیدا بمرم
كه خه‌لوه‌ته‌كانی روناكی پرن له‌درۆ و پیلان
لێم گه‌رێ بادلۆپێك شه‌رابی وه‌هم بخۆمه‌وه
با ڕشانه‌وه سارده‌كانی بوون نه‌بینم
باگوللـە وێله‌كانی حقیقه‌ت نه‌مكوژێت
ئه‌ی حه‌قیقه‌ت!!
هیچ نامكوژیت گولـلە ژه‌نگاوییه‌كانی تۆ نه‌بێت
ناوێرم له‌ئاوێنه‌كانی تۆوه سه‌یری روخساری خۆم بكه‌م
ناتوانم سه‌یری چاوانی خۆم بكه‌م
كه‌له‌چاوانی گورگێك ده‌كات له‌كاتی په‌لاماردا!
ئای چه‌ند له‌ئاوێنه‌كانت ده‌ترسم حه‌قیقه‌ت!
من چه‌ند له تۆ ده‌ترسم
كه‌چی تۆش ناتوانی ئه‌و ته‌مه راو بنێی
كه وه‌ك سوارێكی ناشی سواری ملی كۆلان ده‌بێت".
هێرۆ حه‌سه‌ن زاده سه‌باره‌ت به‌و ماچه ڕایگه‌یاندبوو ئه‌و ماچى له‌به‌ر ئه‌وه كردووه كه سینه‌مای كوردى كردووه چونكه سینه‌مای كوردى و پێویستى به پێشكه‌وتن هه‌یه.
هێرۆ حه‌سه‌ن زاده له ساڵى ١٩٨٨ له شارى مهابادى خۆرهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، و به ڕۆڵبینینى له فیلمى سینه‌مای "سیمای خۆڵه‌مێش" له ده‌رهێنانى شاخه‌وان ئیدریس بووه یه‌كه‌مین كچى كورد كه ماچى سینه‌مای كردبێت.