شانۆ بەکر: ئەگەر کچ بیت..

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پیاوانەترین دەست ئاشکرا دەکات دەیەوێت دەستیبگرێت.

شانۆ بەکر فەرەج لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی "ئەگەر كچ بیت . ئەزانیت یەكەمین كەس (باوكتە). ئەگەر كچ بیت ، ئەزانیت پیاوانەتریت دەست كە بتەوێ دەستی بگریت بێ ترس باوكتە . ئەگەر كچ بیت ، ئەزانیت لە هەر شوێنێكی ئەم دنیایە بیت خراپ بێت یان باش بەهێز ترین پاسەوانی ڕۆحی تۆ هەر باوكتە خودایە تەمەنی باوكی هەموو لایەك درێژ بكەیت و ئەوانەی باوكیان لە دەست یاوە جێیان باشترین شوێن بێت لەو دنیا".
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2) ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە

.




PM:07:19:29/11/2016