وێنە...تاڵەبانی بۆ یەكەمجار ئەم كارە دەكات و هەمووان دەتوانن ڕاستەوخۆ بیبینن

وەك پشتیوانییەك بۆ هێزی پێشمەرگە، خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد شەهێن تاڵەبانی كۆنسێرتێك لە كەلار ئەنجامدەدات.

شەهێن تاڵەبانی لە ڕۆژی چوارشەممە 7/12، كۆنسێرتێكی گەورە لە هۆڵی بۆنەكانی كەلار ئەنجام دەدات، داهاتی كۆنسێرتەكە بۆ پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان و برینداران تەرخان دەكات.

تاڵەبانی لە پەیامێكیدا داوای لە هەوادارانی كردووە ئامادەی كۆنسێرتەكەی بن تا پێكەوە خزمەتێك بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان و برینداران بكەن.

ڕۆژی 3/12ش شەهێن تاڵەبانی  بەهاوكاری گروپی میوزیكی سوهرەوەند كۆنسێرتێكی لە تەلاری هونەری سلێمانی ئەنجامدا و لەوێش لەلایەن ڕێكخراوی ئاشتییەوە خەڵاتێكی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.






PM:03:27:05/12/2016