ئاڵا دوای جیابوونەوەی لە فەرهاد پیرباڵ ئەم داوایەی هەیە

ئاڵا دڵشاد هاوسەری پێشووی فەرهاد پیرباڵ، دوای جیابوونەوەی لەو نوسەرە کە هاوسەرگیرییەکەیان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داوا دەکات لە سناپ چات یادی بکەن

ئاڵا دڵشاد لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە داوا دەکات هەوادارانی لە سناپ چات ئاد دەکرێیت.

ئالا دلشاد، ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، دەرچووی بەشی یاسای کۆلێژی حەیاتە، دوای جیابوونەوەکەی ڕایگەیاندبوو "بەبێ هیچ کێشەیەک جیابووینەوەو تەواوی رێکارە یاساییەکانمان تەواو کردووە، ئێستاش وەک هاوڕێ قسە دەکەین، بەڵام بۆ پيکوەژیان نەدەگونجاین و نەماندەتوانی بەیەکەوە بژین".

ساڵی ڕابردوو، دکتۆر فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ ئاڵادا هاوسەرگیری کرد، کە ئەمە هاوسەرگیری دووەمی بوو کە جیاوازی تەمەنیان زیاتر لە ٣٠ ساڵبوو، هاوسەرگیرییەکەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێکەوتەوە.



PM:09:21:14/12/2016