وێنە...دڵسۆز ماوەتی لەگەڵ هونەرمەندێكی ناسراوی كورد چی دەكات؟

خانمە ئەكتەری ناسراو دڵسۆز ماوەتی وێنەیەكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ هونەرمەندێكی ناسراوی كورد گرتویەتی.

دڵسۆز ماوەتی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ هونەرمەند سالار مەحمود لەسەر پیانۆیەك گرتویەتی.

ماوەتی ئاماژە بەوە كردووەە كە ئەو هونەرمەندەی لە شاری سلێمانی بینیوە و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕیوە كە لە نزیكەوە چاوی پێی كەوتووە ئەو وێنەیەی لەگەڵدا گرتووە.

لەلایەكی دیكەوە دڵسۆز ماوەتی ئێستا بۆتە یەكێك لە ئەكتەرەكانی پرۆگرامی بەزمی بەزم كە لە شاری هەولێر نمایشەكانیان پێشكەش دەكەن و لە كاڵی كورد ماكسیشەوە وەك پرۆگرامێك پێشكەش دەكرێت.




PM:05:25:17/12/2016