بەشێک لە ماڵپەڕە عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە
کە هه‌ردوو میدیاكاری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب ریما مه‌كته‌بی و عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد
هاوسه‌رگیرییان كردووە.
ماڵپەڕی گۆڤاری سەیدەتی بڵاویکردووەتەوە پێش چه‌ند رۆژێك مه‌كته‌بی و را‌شد هاوسه‌رگیرییان
كردوو به باشی ده‌زانن هیچ ورده‌كارییه‌ك بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا نه‌كه‌ن.
ریما مه‌كته‌بی تەمەنی ٣٩ساڵە و یەکێکە
لە خانمە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی عەرەب وبه خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی كه‌ش و هه‌وا له كه‌ناڵی موسته‌قبه‌ل ده‌ستی
به‌كاری میدیای كردووه‌و دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ،
چووه كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌و بووه پێشكه‌شكاری هه‌واڵ و په‌یامنێری جه‌نگ، دواتریش
ئه‌و كه‌ناڵه‌ی به‌جێهێشت و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چووه كه‌ناڵی سی ئێن ئێن و پاشان
جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه،
عه‌بدولڕه‌حمان راشدیش تەمەنی ٦٠ ساڵە و
به یه‌كێك له میدیاكاره به‌ناوبانگه‌كانی عه‌ره‌ب داده‌نرێت و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی
شه‌رقولئه‌وسه‌ت بووه و له ساڵی 2004 تا
2014 به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بووه‌و دواتر بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
كارگێڕی گروپی كه‌ناڵه‌كانی ئێم بی سی.