یەكەمین وێنەی خانمە پێشكەشكارەكەی ئێن ئار تی دوای سوتانی بڵاوكرایەوە

کاژین حەسەن خانمە پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی لە دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی بتڵی غازەوە بەشێك لەجەستەی سووتاو‌و بەو هۆیەوە زیاتر لە دوو مانگ لە شاشەی كەناڵەكەی دووركەوتووتەوە وێنەیەكی نوێی بڵاوكرایەوە.

چیا حەسەن بەرپرسی پێشكەشكارانی كەناڵی ئێن ئار تی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی نوێی بڵاوكردوەتەوە كە لە ژووری كۆبوونەوەی ئێن ئارتی گیراوە‌و تێیدا خۆی‌و كاژین حەسەن‌و تەڤەر شێركۆ دەركەوتوون.

كاژین حەسەن پێشتر ڕایگەیاندووە "لە ڕۆژی ١٤ی ١٠ەوە و بەهۆی ڕووداوێكی نەخوازراوەوە بۆ ماوەی دوو مانگە لێتان دوور كەوتوومەتەوە، لەو ماوەیەدا كە بەشێكی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی بووم و بەشێكیشی لە ماڵەوە، ئێوە هەواڵتان پرسیوم و سەردانتان كردووم".

کاژین کە هاوسەری شوان هەرکی پێشکەشکاری هەمان کەناڵە نوسیویەتی "دەمەوێت سەرەتا سوپاسی بەڕێوبەر و پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە بكەم، كە لەو ماوەیەدا چارەسەری پێویستیان بۆ كردم و لەگەڵم ماندوبون و هەروەها ئەو دۆست و خزم و هاوڕێیانەی، كە بەسەردان یان تەلەفۆن و نامە لە هەواڵیان پرسیوم و پەرۆشی تەندروستیم بوون"، كاژین دەشڵێت: "زۆر سوپاسیان دەكەم، كە دڵخۆشتان كردم".


هەروەها ڕاشیگەیاندووە لەو ماوەیەی دور بووم لە ئێوە، بە پێویستی دەزانم سوپاسی هاوڕێ و هاوكارانم بكەم لە بەشی كرمانجی ژووری هەواڵی ئێن ئاڕ تی، كە لەو ماوەیەدا ئەركەكانی منیان خستە سەر شانیان و ماندووبون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئەو خانمە پێشکەشکارە لە مانگی خۆیدا سووتاوە و لەو ماوەیەشدا زۆرێک لە هاوکارەکانی لە ئێن ئاڕ تی سەردانیان کردووە، بەڵام هیچ وێنەیەکی نوێێ خۆی بڵاونەکردووەتەوە.

کاژین لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی کەناڵەکەی خۆیدا دەڵێت کە تەمەنی ٢٩ ساڵە و زۆر لە تێکچوونی دەموچاو و جەستەی دەترسێت.

کاژین دەڵێت زۆر هەڵسوکەوتی کوڕانەیە و چەند جارێکیش لە لایەن کەسە نزیکەکانییەوە پێی وتراوە، ئەو زۆر لەوە بێزارە کە کەسێکی میزاجییە و هەندێک جاریش شوانی هاوسەری لەوە بێزار دەبێت.

هاوسەرگیری کاژین هاوسەرگیرییەکی زۆر بە پەلەیە، تەنها دوای یەک مانگ لەوەی شوان داوای لێدەکات هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت ڕازیم، بەڵام ئەو کاتەی دەیەوێت وا بڵێت مۆبایلەکەی شەحنی تێدانامێنێت.



PM:03:06:26/12/2016