پێشكەشكارە شۆخو شەنگەكەی پیشووی كەناڵی ئێن ئار تی بۆ یەكەمجار وێنەیەكی خوشكەكەی بڵاودەكاتەوە وەك بەڕێوەبەری كارەكانی خۆی دەیناسێنێت.
زرێبار هەورامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكەی خۆیو خوشكەكەی بڵاودەكاتەوە دەنوسێت: "لەگەل خوشکە جوانەکەم بەریوەبەری کارەکانم".
زرێبار هەورامی لە ١-٧-١٩٩٣ لە قەندیل لەدایکبووە و ماوەی زیاتر لە ساڵێک بێژەری هەواڵە سیاسییەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوو، هەروەها پێشتر لە بواری فاشیۆندا کاری کردووە و لە ئێستادا خاوەنی کارگەیەکی جلوبەرگی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان.