خانمە پێشکەشکارە بە ناوبانگەکەی ڕووداو ستایلی گۆڕی و هەموانی سەرسام کرد

ڕۆژان ئەبوبەکر، خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی ڕووداو بەو دەرکەوتنەی لە شەوی سەریساڵدا لە کەناڵەکەی خۆیەوە بووەتە جێگەی سەرسامی هەزاران کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و هەموان پێیان وایە جوانی خۆی بەو جلوبەرگە و گۆڕینی ستایلی قژیەوە بێ وێنەیە.

ڕۆژان شەوی سەری ساڵ لەگەڵ شەیهان ڕووماڵی تایبەت بە ساڵی نوێی پێشکەشکرد و لەو گەشتی هەواڵانەدا بە عەزییەکی نیلییەوە دەرکەوت کە ئەمەش بووە جێگەی سەرسامی زۆرێک لەوانەی کە بینەری ئەو کەناڵە بوون.

هەروەها ڕۆژان ڕەنگی قژی بۆ زەرد گۆڕی و قژیشی بە تەواوی کورت کردەوە کە هەوادارانی سەرسام کرد.

ڕۆژان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەشی هونەری ڕووداو ئاماژە بەوە دەكات كە بەردەوام گوێگرێكی باشی گۆرانی و میوزیكە، زیاتریش لە نێو هونەرمەندە كوردەكاندا گوێ لە گۆرانییەكانی زەكەریا و هۆمەر دزەی دەگرێت، ئەمە جگە لەوەی حەزیشی بە ژەنینی ئامێری پیانۆیە.

ڕۆژان باس لەوە دەكات زۆر حەزی لە دەنگی ئەستێرەی لوبنانی ئیلیسایە و زۆریش حەزدەكات ڕۆژێك بە دیداری شاد بێت.

حەزێكی دیكەی ئەو خانمە بێژەرە سەیركردنی فیلمە سینەماییەكانە بە تایبەت ئەگەر بەشێوەی گروپ بێت، جوانترین فیلمی كە بینیبێتی فیلمی (Zorba)یە كە بەرهەمێكی هاوبەشی یۆنانی بەریتانییە و ساڵی 1964 بڵاوكراوەتەوە.



PM:04:10:01/01/2017