یەكەم وێنەی خانمە پێشکەشکارەكەی (NRT) پاش رووداوی سوتانەكەی بڵاوكرایەوە
پێشكەشكاری كەناڵی ئێن ئار تی، تەڤگەر شێركۆ وێنەیەكی خۆیو كاژین حەسەن،
پێشكەشكاری دیاری كەناڵی ئێن ئار تی بڵاودەكاتەوە كە پاش ماوەیەك لە دیار
نەبوونی لەشاشەی كەناڵەكە.
تەڤڤەر دەنوسێت: دواەی دەرنەكەوتنی بۆ ماوەی 2 مانگو 15 رۆژ ئەمرۆ هاورێو خوشكی ئازیزم كاژین گیان بە تەندروستییەكی زۆر باشەوە دەركەوتەوە.
كاژین حەسەن لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە "لە ڕۆژی ١٤ی ١٠ەوە و بەهۆی ڕووداوێكی نەخوازراوەوە بۆ ماوەی دوو مانگە لێتان دوور كەوتوومەتەوە، لەو ماوەیەدا كە بەشێكی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی بووم و بەشێكیشی لە ماڵەوە، ئێوە هەواڵتان پرسیوم و سەردانتان كردووم".
PM:02:36:03/01/2017