خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی ڕووداو دوای وازهێنانی بەم شێوەیە دەرکەوت

ئەژین قادر، خانمە پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ڕووداو، دوای وازهێنانی لەو کەناڵە وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی زۆرێک لە هەودارانی.
ئەژین وێنەیەکی نوێی لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "خۆم بە کەسێکی دیکە بەراورد ناکەم ..بایەخیش نادەم بەوەی لە کەسی دیکە باشتر بم .. خۆم بەراورد بە خودی خۆم ئەکەم لەگەڵ پێش ساڵێک .. بایەخیش ئەدەم بەوەی کە لە خۆم باشتر بم لە پاش ساڵێک".
ئەژین یەکێکە لە بێژە دیارەکانی کەناڵی رووداو لەدایکبووی کەرکوکە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و نەرویجی دەزانێ و تا ئێستا ژیانی هاوسەری پێکنەهێناوە و ئەم هەفتەیە وازهێنانی خۆی لە ڕووداو ڕاگەیاند.



PM:07:43:04/01/2017