خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی پێشووی ڕووداو وێنەی دایكی بڵاودەكاتەوە
ئەژین قادر، خانمە پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ڕووداو، وێنەیەكی خۆیو دایكی بڵاودەكاتەوەو رستەیەك بۆ خۆشەویستی دایكی دەنوسێت.
ئەژین وێنەیەکی خۆیو دایكی نوێی لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "ئەوەی پێناسەی دایک ئەکات
تا ئێستا لە خۆشەویستی (دایک) تێنەگەیشتووە،
چونکە 👈 وەسفێک نییە شایەنی جوانی ( دایک ) بێت 💜
تەنها ئەوەنەم پێئەوترێت 👇
دایە گیان ، ئەگەر من وڵاتم هەبوایە، پێکەنینی تۆم ئەکردە سروودی نیشتیمانی .. ".
ئەژین یەکێکە لە بێژە دیارەکانی کەناڵی رووداو لەدایکبووی کەرکوکە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و نەرویجی دەزانێ و تا ئێستا ژیانی هاوسەری پێکنەهێناوە.
PM:02:27:25/01/2017