هونەرمەندێکی بەناوبانگ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

عەمار سینگ کە هاوڕێیەکی نزیکی نزیکى ئەمیتاب باجان، ڕایگەیاند کە ئەمیتاب و هاوسەرەکەی دوای ٤٤ ساڵ لە یەکتر جیابوونەتەوە

عەمار کەتەمەنى ٦١ ساڵە بە ناڕاستەوخۆ ئاشکرایکردبوو کە ئەمیتاب و جایا جیابوونەتەوە و لەئێستادا بەشێوەیەکى سەربەخۆ دەژین.

عەمار دەڵێت"خەڵکى تانە لەمن دەدەن لەسەر ئەو هەموو قەیرانانەى کە لەوڵاتەکەدا ڕوودەدەن، وە لەکاتێکدا ئەمیتاب و جایا جیادەبنەوە لایان وایە کە من بوومەتە هۆى جیابوونەوەى ئەو دوو هاوسەرە، کە ئەوەش من شتى وام نەکردووە، خەڵکى دەربارەى من و باجان هەمان قسەیان دەکرد".

ڕاشیگەیاندووە"تەنانەت پێش ئەوەى چاوم بەئەمیتاب بکەوێت، ئەمیتاب و جایا بەشێوەیەکى جیا ژیانیان بەسەر دەبرد و هەریەکەیان بەشێوەیەکى سەربەخۆ ژیانیان بەسەر دەبرد".




PM:09:59:30/01/2017