زرێبار هەورامی وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە

زرێبار هەورامی پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی ئێن ئار تی كە ئێستا خانمە بازرگانێكی دیار و ناسراوە، لە نوێترین وێنەدا لەگەڵ دوو هونەرمەندی ناوداری كورد دەردەكەوێت.

 زرێبار هەورامی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی‌و هونەرمەندان ناسری رەزازی‌و نەجمەدینی غوڵامی بڵاودەكاتەوە‌و دەنوسێت:
لەگەل دوو هونەرمەندی شۆرشگیری کوردستان.

زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەدیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام چەند مانگێك پێش ئێستا وازی لە بێژەری هێنا و كاریگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.



PM:10:24:11/02/2017