موراد سورچی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بەرپرسی بەشی
بادینی ئەو کەناڵە دوای چەندین مانگ لە دەستگیرانداری ئاهەنگی هاوسەرگیری کردنی
ئەنجامدا و زۆرێک لە پێشکەشکاران و بەرپرسانی ئێن ئاڕ تی تێیدا بەشداربوون.
دوێنێ لە ڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دا، موراد سورچی لە
شاری سلێمانی ئاهەنگی هاوسەرگیری کردنی ئەنجامدا و زۆرێکیش لە پێشکەشکارانی
کەناڵەکە تێیدا بەشدار بوون و دواتر ئەوان وێنەی ئەو ڕۆژی هاوسەرگیرییەیان
بڵاوکردەوە.
موراد دەڵێت ""دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو هاوسه‌رى ژیانى
خۆم ده‌ستنیشان كرد له‌گه‌ڵ خاتوو(دیمه‌ن ئازاد) كه ده‌رچووى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى
به‌شى عه‌ره‌بییه له زانكوێ گه‌رمیان، له رێكخراوى(CDO) كارده‌كات، دوێنى
به ئاماده‌بوونى هاوڕێیانم و كه‌سه نزیكه‌كانم له ئاهه‌نگێکدا ئه‌و
پڕۆسه‌یه‌مان ئه‌نجامدا"
موراد سورچی ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە فەیسبووک
ئاشکرایکرد کە هاوسەرگیری ئەنجامداوە.