پێشکەشکارە شۆخەکەی ڕووداو چووە کەناڵێکی تر

ئەژین قادر خانمە پێشکەشکاری شۆخوشەنگی پێشووی کەناڵی ڕووداو، ئاشکرایکرد کە وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کوردستان ٢٤ دەردەکەوێتەوە.

ئەژین قادر نوسیویەتی "سڵاو خۆشەویستانم، ئەمەوێ سەرەتا زۆر سوپاسی یەکە بە یەکەتان بکەم چ نزیک چ دوور بۆ پرسیاری بەردەوامیتان لێم لە ماوەی رابردوودا!"

هەروەها نوسیویەتی "یەکەم_ پرسیاری هۆی نەمانم لە رووداو دەکرێت و دووهەم _ ئاخۆ دەگەڕێمەوە شاشە یان نا !؟من هەر لە سەرەتاوە هەوڵی ئەوەم داوە کە بەپێی توانا ئاگام لە کۆمێنت و دایرێکتی هەر هەمووتان بێ ، هەوڵیشم داوە کە ماوە ماوە لە هیستۆرییەکە بە گشتی وەڵامتان بدەمەوە !ئازیزانم مەرج نیە هۆکای گەورە هەبن بۆ جێهشتنی ئەو کەناڵە ! بەڵکو زۆربەی کات کێشەی بچووک هەن لە کاردا قابیلی گەورەبوونی هەیە لە داهاتوو ! ئیتر راگەیاندینش هەر وایە _ نەوتراوە تا هەتایە لە یەک کەناڵ کار بکەی ! من بۆ نزیکەی چوار ساڵ لە رووداو بووم ، ئەوەش ماوەیەکی کەم نیە بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ ماندووبوون ، یانیش بڕیارێک بۆ گۆڕانکاری شوێن، یان هەوڵی خزمەتکردنی بینەر و بیسەر بە کاری باشتر و دەرکەوتنی جیاوازتر!"

هەروەها ئەژین دەڵێت "بەڕاستی منیش کەسێکم لەوانەی کە بە بێ پلانی دارێژرا و بیرکردنەوە هەر بڕیارێکم دابێت لە ژیانما بەگەشتی ، ئەوە هەوڵی جێبەجێکردنیم داوە بەهیوای کردنەوەی دەرگایەکی باشتر !من هەر لەگەڵ وازهێنانم لە رووداو بڵاوم کردەوە لە بیۆکەم و بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستیەوە وازهێنانم راگەیاند و بێ هیچ کێشەیەک ،جگە لە سوپاس و رێز هیچی تر شک نابم بۆ زۆربەیان لەو کەناڵە !دووهەمیان ئاخۆ بەردەوام ئەبم لە کاری راگەیاندن !؟"

لە کۆتایی نوسینەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیەتی "ماوەی دابڕانم لە شاشە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی شوێن و ناوی خۆم ببینم لە ناو سۆشیاڵ میدیا و لە دەرەوەیشی ! ئەمەوێ ئەوە بڵێم من لەوەتەی هەم ،پێشکەشکار و بێژەر بووم و بیری کاری ترم نەکردووەتەوە!، دواتر هەر کەسێک فانێکی گەورە و دڵسۆزی وەک ئێوەی هەبێ ، چۆن ئەتوانێ دوور بکەوێتەوە لە شاشە ، بێگومان هەوڵ دەدات بە کاری باشتر بێتەوە خزمەتتان !، خۆشەویستی ئێوە تاجێکە و دەخرێتەسەر ! بوونی من هەمیشە بە ئێوەوە جوان بووە و جوان دەبێ ! ئێوە سەرکەوتن و بەردەوامی منن !دواجار دوایی دابڕانێکی کورت ، ئەمجارەیان لەکوردستان۲٤ وە بەکاری باشتر ڵە رێگەی هەواڵی ئابووری و بەرنامەی رۆژباش دێمەوە خزمەتان .. بەهیوای ئەوەی کە دەرکەوتنی ئەمجارەشم وەک پێشووتری ببێتە جێی رەزامەندی هەر هەمووتان ".

ئەژین لەدایکبووی کەرکوکە لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و نەرویجی دەزانێ و تا ئێستا ژیانی هاوسەری پێکنەهێناوە.



PM:09:22:11/03/2017