موراد سورچی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بەرپرسی بەشی بادینی ئەو کەناڵە دوای چەندین مانگ لە دەستگیرانداری ئاهەنگی هاوسەرگیری کردنی ئەنجامدا و ئێستاش وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی لە سەیران بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، موراد سورچی وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی " کولیلکا وەلاتێ منى ، ژتە حەزدکەم"
پێشتر موراد ئاشکرایکردبوو ""دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو هاوسه‌رى ژیانى خۆم ده‌ستنیشان كرد له‌گه‌ڵ خاتوو(دیمه‌ن ئازاد) كه ده‌رچووى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى به‌شى عه‌ره‌بییه له زانكوێ گه‌رمیان، له رێكخراوى(CDO)كارده‌كات".
موراد سورچی ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە فەیسبووک ئاشکرایکرد کە هاوسەرگیری ئەنجامداوە.