بە وێنە.. پەیامنێرێکی دیاری NRT هاوسەرگیری کرد

ئاوات مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پاش ئەوەی ئاشکرای کرد ئەڵقەی هاوسەرگیری گۆڕیوەتەوە ئەمڕۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامدا.

ژاڵە محەمەد، پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئاوات و هاوسەرەکەی گرتویانە و وەک دەردەکەوێت زۆرێک لە کارمەندانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەو ئاهەنگەدا بەشدار بوون.

ئاوات کە وەک پەیامنێری بەشی وەرزش و ڕاپۆرتی کۆمەڵایەتی کاردەکات لە گەڵ خانمێکدا بە ناوی بەفرین هاوسەرگیری کردووە و ئەو خانمەش پێشتر نوسیبووی "گەر لەجێی هەمـوو ئەستێرەکان مـانڰ بێت..بە بێ تـۆ هـەر تـاریکـە شـەو... ئـاواتـەکـەم".



PM:04:42:03/04/2017