ئاڵا شاڵی پەیامنێری دیاری ڕووداو لە چلەی
شەهید شیفا گەردی هاوڕێیدا خەمێکی دیکە بەرۆکی گرت.
کەناڵی ڕووداو لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردوە دایکی ئاڵا شاڵی کۆچی دوایی کرد، پرسە و
سەرخۆشی خۆمان بۆ هاوکاری بەتوانامان و پەیامنێری رووداو ئاڵا شاڵی رادەگەیەنین بە
بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە. لەمرۆژەدا لە چلەی شەهید شیفای هاورێتدا خەمێکی دیکەی گەورەت بۆ زیاد
بوو".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی
ڕووداو، ئاڵا شاڵی وتی کە هاوسەرگیری لەگەڵ پڕۆفیسۆرێکدا کردووە و لە ئێستادا دوو
منداڵی هەیە.
هەروەها هەر لەو چاوپێکەوتنەدا باسی
لەوە کرد کە ماستەری لە زمانی ئەڵمانیدا هەیە و هەندێک ڕۆژیش بەهۆی کارەکەیەوە
ناتوانێت ئاگای لە منداڵەکانی ببێت و باسی لەوەکرد کە منداڵەکانی دایەنیان هەیە و
ئەوان ئاگایان لێیان دەبێت.
ئاڵا وتیشی کە هەردوو منداڵەکەی کچە و
یەکێک لە منداڵەکانی پێنج ساڵە و زۆر کات لاسایی دەکەنەوە، هەروەها باسی لەوەشکرد
کە نازناوی شاڵی لەوەوە هاتووە کە ئەو یەکێکە لە بنەماڵەی شاڵی کە لە شاری سلێمانی
یەکێکن لە بنەماڵە کۆنەکانی ئەو شارە.
ئەو هەروەها وتی " من كە
شووم كرد، هاوژینەكەم پێیگوتم تۆ كە لە میدیا كار دەكەیت، تكایە ژیانی تایبەتیی
ئێمە لەوە دووربخەرەوە. هاوژینەكەم پڕۆفیسۆری مێژووی هونەرە، زۆر پشتگیریم دەكات و
ئەو نەبێت من ناتوانم كار بكەم. منداڵەكانم زۆر كەم دەبینم، ئاسان نییە دایك بیت و
لە میدیا كار بكەی."
سەبارەت بەوەی چۆن لەگەڵ هاوسەرەکەی
یەکتریان ناسیوە دەڵێت " هەردووكمان یاری
تایكواندۆمان دەكرد، لەوێ یەكترمان ناسی، ئێستا پێكەوە گۆڕەپانی ئەسپسواریمان هەیە."
ئاڵا شاڵی لە سلێمانی لەدایك بووە. زیاتر لە 27 ساڵە لە ئەڵمانیا
نیشتەجێیە. ماستەری لە زمانی ئەڵمانیدا هەیە. هەروەها بەشی تەلەڤزیۆن و سینەما و
كۆمەڵناسی خوێندووە. پێشتر بۆ بەشی كوردی و ئەڵمانی دەزگای WDR كاری كردووە. ماوەی 7 ساڵ مامۆستای زمانی ئەڵمانی بووە