هەودا چەند جار هاوسەرگیری کردووە؟

هەودا ئەحمەد پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن باس لە هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەکات و ئاشکراشی دەکات لە ژیانیدا یەک جار هاوسەرگیری کردووە.

پەیجی تودەی ئینتەرڤیو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەودا ئەحمەد پێشکەشكاری دیاری کەناڵی کەی ئین ئێن ئەنجام داوە و هەودا دەڵێت کە کات دەزانێت کە ئایا جارێکی دیکەهاوسەرگیری دەکاتەوە یاخود نا و نایشارێتەوە لە ڕابردوودا عاشق بووە.

هەودا هەروەها باس لە وازهێنانی خۆی دەکات لە کەناڵی کوردسات و باسیش لەوە دەکات کە چەند کەسێک هۆکار بوون بۆ جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی.

هەودا لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات.




PM:08:48:06/04/2017