بەوێنە.. ئۆزێل بەنهێنی خۆشەویستە کۆنەکەی دەبینێت

بەهۆی پروپاگەندەکانی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا کێشە دەکەوێتەوە نێوان مەسعود ئۆزێل و ئامینە گوڵشێی دەستگیرانی.

مەسعود ئۆزێلی یاریزانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی کە بە ڕەگەز کوردە ماوەی سێ مانگە لەگەڵ  ئەمینە گوڵشێ ئەکتەر و شاجوانی تورکیا ناسراو بە نور لە زنجیرە درامای "ھەرگیز وازناھێنم" ئەڵقەی دەستگیرانیان گۆڕیوەتەوە.

بەھۆی پڕوپاگەندەی ڕۆژنامەکانی ووڵاتی ئینگلتەرا کە گوایە ئۆزێل لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی پەیوەندی ماوە و بە نھێنی چاویان بە یەکدی دەکەوێت لە ئێستادا کێشە لەنێوانیاندا دروستبوە.

بە پێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبۆتەوە بڕیارە ئۆزێل بۆ بەدەست ھێنانەوەی متمانە و دڵی خۆشەویستەکەی بۆ مانگی ھەنگووینی بیباتە دورگەکانی "بۆڕا بۆڕا"ـی ووڵاتی فەڕەنسا.




PM:09:45:07/04/2017