تەقە لە بەرهەم شەمامی کراوە؟

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک شاری هەولێر تەقە لە هونەرمەندی میللی بەرهەم شەمامی کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم شەمامی بە سپی ڕاگەیاند "ڕاستە ئێمە دوێنێ چووینە هەولێر بۆ بەرنامەی لایک مەگەزینی کەناڵی نێت تی ڤی و ئاوات بۆکانیش لە شاری هەولێر بوو بەس هیچ پێکداهەڵپژانێک ڕووینەداوە و ئەو دەنگۆیانە دوورە لە ڕاستییەوە کە لەلایەن هەودارانی ئاوات بۆکانییەوە تەقە لە بەرهەم شەمامی کرابێت".

وتیشی کە ئێمە ڕێزمان بۆ ئەو هونەرمەندە و هەودارانی هەیە و ئامادەبوین بەرنامەی لەگەڵدا ئەنجام بدەین، بەڵام کەناڵە بە بیانووی نەتوانینی دابینکردنی ئاسایش بەرنامەکەیان نەکرد.

دوێنێ بەرهەم شەمامی لەگەڵ ژمارەیەک چەکداردا چووە ناو شاری هەولێرەوە پەیامێکی ئاڕاستەی بۆکانی کرد و ناوبراویش دواتر وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند لە شاری هەولێرە.




PM:03:59:10/04/2017