میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە
نەشتەرگەری بۆ هونەرمەندی دیاری تورکیا، ئیبراهیم ئەرکاڵ کراوە و دۆخی تەندروستی
ناجێگیرە.
میدیاکان بڵاویانکردوەە دوای ئەوەی لە
گەراجی ماڵەکەیدا بە بێهۆشی دۆزرایەوە و گەیاندرایە نەخۆشخانە دەرکەوت کە
هونەرمەندی بەناوبانگی تورک ئیبراهیم ئەرکاڵ تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان ئەگەرچی ئەو
هونەرمەندە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە بەڵام دۆخی تەندروستی زۆر ناجێگیرە و هەتا
ئێستا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە و ڕەنگە ئەگەری مردنیشی هەبێت.