پێشەوا هەورامانی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی
ڕووداو لە پەخشی ڕاستەوخۆدا توشی دۆخێکی نەخوازراو دەبێت و بەو هۆیەوە قسەی پێ
ناکرێت.
پێشەوا لەیەکێک لە گەشتەکانی هەواڵەکانی
ئەمڕۆی کەناڵی ڕووداودا توشی نزگرە دەبێت و بەو هۆیەوە ناتوانێت قسە بکات و لە
ئینستاگرام نوسیویەتی "لەناو هەواڵ تووشی
نزگەرە بووم قسەم پێ نە ئەکرا".
پێشەوا هەورامانی تەمەنی ٢٧
ساڵە، بەڵام یەکێکە لە دیارترین بێژەرەکانی هەواڵ لە رووداو. ئەو رۆژانە بە بەردەوامی
لەسەر شاشەیە و کەسێکی ناسراوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت بە دەردەسەری و نەهامەتیی زۆر
گەیشتۆتە ئێستا.
ئەو دەڵێت "٥ ساڵ
زیاترە هاوسەرگیریم کردووە و کوڕێکمان هەیە. پێشتر بەباشی هاوژینەکەمم ناسیوە،
ئینجا هاوسەرگیریمان کردووە".