خانمە پێكەشكارێكی كورد: ئەخلاق بە لەچك و پەچە نییە

پێشكەشكارێكی پێشووی كەناڵی كوردستان تیڤی وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە هیچ جلێكی لەبەردا نیە.
ئەستێرە كە یەكێكە لە كچە چالاكەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پێشتریش پێشكەشكاری كەناڵی كوردستان تیڤی بووە وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە و لەسەر وێنەكە نوسیویەتی "ووتیان ئەستێرە خۆ ئازادی خۆ ڕووت كردنەوە نیە، منیش دەپرسم ئەی ئەخلاق بە لەچك و پەچە و حێل و میخەكە؟".
ئەستێرە پێشتر ووتبوی كە خەڵكی كورد كەبتی سێكسی هەیە و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە جەستەی موڵكی خۆیەتی و لە ڤیدیۆیەكی پێشتریشدا سنگی خۆی دەردەخات و دەڵێت "ئەم پارچە گۆشتە چیە دەركەوێت یا دەرنەكەوێت.
ئەستێرە پێشتر كەمپینێكی ڕاگەیاند و جەختی كردەوە هەموو خانمێك مافی خۆیەتی كە لەكاتی منداڵبووندا هاوسەرەكەی لەگەڵدا بێت و دەڵێت دەبێت لەمەودوا پیاوان بچنە ناو نەخۆشخانەی منداڵبوونەوە، هەروەها ئاماژە بە خراپی مامەڵەی ئەو كەسانە دەكات كە لەو نەخۆشخانانە كاردەكەن و دەڵێت نەخۆشخانەی منداڵبوون قەسابخانەیە.

ئەو لە لایڤێكی پێشتووتریدا كە بۆ كەمپینەكەی كردووە دەڵێت "من باوەڕم بەوە نییە لەچكێك بكەم و نوێژبكەم وەختی بانگە، ژنێك منداڵی دەبێت هاواربكەم بڵێم چییە ئازای گانبەی لەژێر لێفەكەدا بیری ئەمەت نەبوو، جا كە ئەزانی وایە بۆچی ئەخەویت، دەی قاچت بەرزكەرەوە، هەتا ئەم وشانە بمێنێت من لێرەم و زمانتان دەبڕم هەر كەسێكە، لەمەودوا ئەمە ناخوات و داوا لە هەموو ژنەكان دەكەم داوا لە هەموان دەكەم بێنە دەنگ".

ئەو خانمە دەشڵێت "لای من لەجێی سندان قوزەڵقرتە، بڕشێیتەوە گووت تێ دەگرم، هەرگیز نابێت تۆ گوڵم تێ بگریت من نەعلت تێ گرم، گوڵم تێ بگریت من دڵت تێدەگرم، ماچم بكەیت من باوەشت پیا دەكەم، من نازانم بۆ ژنی كورد هێندە زوڵملێكراو خۆیان دەردەخەن و دەترسن، ئەوانەی سكیان هەیە و دۆست و كەسوكاریان هەیە، من بم لە شوێنێ ئێوە هەر ئێستا سكم پڕدەكەم و مێردەكەم دەبەمە ژوورەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون، بەڵام بەداخەوە من سكم پڕنابێت، ئەگەر بمتوانیایە دەهاتمەوە بۆ كوردستان و بۆ تەحەدا مێردەكەم دەربردە ژوورەوە، 100 ژنی لێ بوایە دەمبردە ژوورەوە، ئەو نایەتە ژوورەوە بۆ ئەوەی سەیری ناوگەڵی تۆ بكات، ئەو دەبێت بە باوك ئەو لە قیمەی خۆشییەكاندایە".
ئەو دەڵێت من دەمەوێت یارمەتی دایكەكانتان و ژن و كچەكانتان بدەم، گەر ئەمە نەكەم هەموان بەو سوكایەتییەوە لەدایك دەبن و دەڵێت "دەتوانن ئەم كەمپینە شێر بكەن، با ئیتر بەسب بێت پۆست و كەمپینی یەكتری بدزن".
ئەو دەڵێت دەبێت ئەم كێشەیە بە زووترین كات چارەسەر بكرێت و بە هەڕەشەوە دەیڵێم و ناترسم، ئێوە قەسابخانەتان داناوە نەك نەخۆشخانەی منداڵبوون، هەروەها دەڵێت "هەرچەند هەڕەشەم لێ دەكەن ناترسم، من 16 ساڵ لە تەلەفزیۆن كارمكردووە، (...) من شەرەفی خۆمم نەدۆڕاند، بەو مانایە نا كەلەگەڵ كەسدا نەخەوتووم، من لەگەڵ ئەو كەسە دەبم كە دەمەوێت ئەوە مافی خۆمە، من موڵكی پارە و خانوو شتی وا نیم، بەس موڵكی جەستەی خۆمم، بەس لەگەڵ ئەواندا نەبوو، بەس ئەگەر نەبووم ئەوا نامبێت، تا ئێستاش هەڕەشەم لێ دەكرێت دەڵێن مەیەرەوە بۆ كوردستان".
ئەو هەروەها لە ئەكاونتەكەشی لە فەیسبووك نوسیوییەتی " خاوەنی هیچ دینێك نیم و نەبووم و نابم، خۆت ماندوومەكە!!!"




AM:10:48:20/04/2017