سپی - سلێمانی
ئهستێره كهریم پێشکەشکاری پێشووی کوردستان تی ڤی كه
یهكێكه لە کچە چالاکوانەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی
"ڕووتی" خۆی بڵاوکردەوە.
ئەستێرە کە ڕۆژانە بە لایڤ ڕەخنە لە دیاردە کۆمەڵایەتیی و
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک وێنەیەکی بڵاوکردوە و نوسیویەتی "پەیامێک بۆ پیاوانی سێ پەڵە ڕەشەکەی
کورد، سیاسی و دینی و پیاوسالاری"
ئهستێره كهریم
نوسیویهتی "ئەگەر ژن وەک گۆشت سەیر بکرێت و ژن دەست درێژی بکرێتە سەر و ژن
بچەوسێنرێتەوە و ژن خەتەنە بکرێت و ژن سەرکووت بکرێت،، ڕۆشنبیریەتی چی و بوون بە
دەوڵەتی چی و ڕێکخراوی بێ کرداری ژنانی چی و سیاسەتی چی و شەرعی چی و بەھەشت و
جەھھەنەمی چی؟؟؟".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ئەستێرە کە ئێستا لە وڵاتی سوید
دەژی پێشتر باسی لەوە کردبوو کە ئەو پارچە گۆشتە دەربکەوێت یان نا هیچ مانایەکی بۆ
ئەو نییە و بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیەش کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای
خۆیدا هێنا.