پێشکەشکارە شۆخەکەی ڕووداو: پێشویستە خەونی گەورەت هەبێت

سپی - هەولێر

گوڵستان محەمەد ئەمین پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو پێی وایە مرۆڤ دەبێت خەونی گەورەی هەبێت و ناتوانێت لە چوارچێوەیەکی بچوکدا بمێنێتەوە.


گوڵستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی و بە ئینگلیزیش پەیامێکی نوسیوە.


گوڵستان لەو پەیامەیدا دەڵێت "پێویستە خەونی گەورە و خەونی تەواوت هەبێت نەک خەونی نیوە ناچڵ، ئێوە دەزانن ئەوە زۆر ئاسانە، بەڵام ناتوانیت لە چوارگۆشەکە گەورە بکەیت گەر لە سندوقێکی بچوکدا بێت، بەڵێ تۆ ناتوانیت ژیانێکی تەواوت هەبێت کاتێک لە چوارچێوەیەکی بچووکدا بیت"



PM:03:36:06/05/2017