خانمە هونەرمەندیکی بەناوبانگ هاوسەرگیری کرد

نێرگس محەمەدی کە لە ناو کورددا بە ستایش ناسراوە پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند بەهۆی کاری نواندنەوە هیچ کەسێک خوازبێنی ناکات بۆیە تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە.، دواجار هاوسەرگیری کرد.

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیاکانی ئێران بڵاواینەکردەوە نێرگس محەمەدی هاوسەرگیری لەگەڵ عەلی ئەوجی هونەرمەندی ئێرانی کردووە و چەند وێنەیەکی هاوسەرگیرییەکەشیان بڵاوکردوە.

نێرگس محەمەدی لە ساڵی ١٩٨٥ دا لەدایکبووە و ئەکتەری سینەمایی و شانۆیە و لە چەندین شانۆ و زنجیرە درامادا بەشداریکردووە.
ئەو پێشتر ڕایگەیاندبوو "تا بەر لە ٢٥ ساڵى چەند داواکارێکى هەبووە و بەڵام دواى دەرکەوتنم لە هونەر و سینەمادا و خەریک بوونم بەم کارەوە چیدى لەوە بە دواوە هیچ کەسێک پێشنیارى هاوسەرگیرى بۆنەکردووم"

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، لە دوای ئەو لێدوانەوە سەدان کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی داوای هاوسەرگیرییان لێکردووە. نێرگس بەکالۆریۆسی لە پەرستاریدا هەیە و بەشداری چەندین کاری درامای کردووە.




PM:02:18:19/05/2017