سەرلەبەیانی ئەمڕۆ میدیاکان بڵاویانکردەوە کە ئاندریۆ کونینگھام، ئەکتەری
دیاری بەریتانی لە گوندێکی وڵاتەکەی لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
میدیاکان لە هەواڵەکەدا ئاشکرایانکردووە کە ئەم ئەکتەرە بەریتانییە، لە
نەخۆشخانەیەکی گوندی برایتۆنی بەریتانیا، گیانی لەدەست داوە.
ئاندی لە چەندین فیلمی سینەمایی و شانۆگەریی وڵاتەکەیدا ڕۆڵی بینی
بوو، ھەروەھا وەک پێشکەشکاریش لە چەند کەناڵێکی وڵاتەکەیدا دەرکەوتبوو وهەودارێکی
زۆری هەبووە.