زرێبار هەورامی، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی
ئێن ئاڕ تی لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا سوپرایزیان بۆ کرد و دەرکەوتنیشی بە عەزییەکی
ڕەشەوە بووە جێگەی سەرسامی هەمووان.
زرێبار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام. چەند وێنەیەکی ڕۆژی لەدایکبوونەکەی بڵاوکردەوە و
دەرکەوتنەکەشی بووە جێگەی سەرنج و لە پەیامێکیشیدا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە ئەو
سوپرایزە "جوانە"یان بۆ کردووە.
زرێبار هەورامی لە ١-٧-١٩٩٣ لە قەندیل
لەدایکبووە و ماوەی زیاتر لە ساڵێک بێژەری هەواڵە سیاسییەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی
بوو، هەروەها پێشتر لە بواری فاشیۆندا کاری کردووە و لە ئێستادا خاوەنی کارگەیەکی
جلوبەرگی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان.