هونەرمەندێکی کورد هاوسەرگیری کرد

هونەرمەندی (ئیحسان زیرەک) ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک بەناوی (فرمێسک) ئەنجامدا و هاوکات لەنێو ئاهەنگەکەیدا (بەختیار ساڵح) وەک هونەرمەند و هاوڕێیەکی بەشداربوو.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو بڵاویکردەوە کە لە شاری چەمچەماڵ ئاهەنگی هاوسەگیری ئەو هونەرمەندە بەڕێوەچووە کە بە وتەی ئیحسان ژمارەیەکی زۆر خەڵک ئامادەی بوون، ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕییەوە.

ئیحسان زیرەک زیاتر بەوە ناسراوە و دەرکەوتووە کە لاسایی هونەرمەند (حەسەن زیرەک) دەکاتەوە بە شێوەی دەنگ و جوڵەی هاوشێوەی حەسەن زیرەکیش دەکات، لە ئێستادا هاوسەرگیری لەگەڵ (فرمێسک)ی تەمەن 30 ساڵدا کردووە و بەو کچە (بۆکانی)یە شاد بوو.



AM:10:52:10/07/2017