پێشكەشكارە شۆخەكەی ئەم كەناڵە كوردییە دەستی لەكار كێشایەوە
دیژین مزوری، بێژەر و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە و راشیدهگهیهنێت بۆ هەمیشە ئەو شاشە جوانهی خۆش ئەوێ و تا دوا ساتەکانی تەمەنی بەرامبەری بێوهفا نابێت.
دیژین مزوری، له پهیامێكدا دهڵێت: له 8ی تهمموزی 2017، زیاتر لە 10 ساڵ کارکردن لە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان وەک بێژهر و پێشکەشکاری کرمانجی، دەستم لەکار کێشایەوە، رێز و حورمەت و خۆشەویستم بۆ تەواوی کارمەندان و لێپرسراوانی ئەو کەناڵە خۆشەویستە هەیە، که رۆژیک له رۆژان هاوکاری منیان کردووه له کاره کانی مندا و هه روه ها چونکە چەندین کەسی زۆر باشم ناسی، لەگەڵ چەند کەسانێک بووین بە هاوڕێ کە بۆ هەمیشە شانازی بە ناسینیانەوە دەکەم.
دهشڵێت: داوای لێبوردن لەسەرجەم ئەو هاوڕێیانەش دەکەم ئەگەر رۆژێک لەرۆژان هەڵەیەکم بەرامبەر کردبێتن یان نیگەرانم کردبێتن، بەدڵنیاییەوە وەک سەرجەم کارمەندانی ئەو کەناڵە ئازیزە گلەیی و رەخنەم هەبووە، بەڵام هەمیشە ئەو شاشە جوانەم خۆش ئەوێ و تا دوا ساتەکانی تەمەنیشم بەرامبەر بەو کەناڵە بێ وەفا نابم، چونکە بەڕاستی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان قوتابخانەیەکی گەورە بوو بۆ من و فێری زۆر شتی کردم، تاکە شتیش کە نیگەرانی کردم ماڵئاوایی کردن بوو لەو کەنالە جوانە، هیوادارم هەمووتان هەمیشە لەبەختەوەری و خۆشیو سەرکەوتندا بن.
PM:09:49:11/07/2017