پێشەوا هەورامانی لەگەڵ منداڵەکەی دەردەکەوێت

پێشەوا هەورامانی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو لە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ مناڵەکەی دەردەکەوێت.

پێشەوا لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سەرقاڵی گۆرانی وتنە و منداڵەکەی بانگی دەکات.

پێشەوا هەورامانی تەمەنی ٢٧ ساڵە، بەڵام یەکێکە لە دیارترین بێژەرەکانی هەواڵ لە رووداو. ئەو رۆژانە بە بەردەوامی لەسەر شاشەیە و کەسێکی ناسراوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت بە دەردەسەری و نەهامەتیی زۆر گەیشتۆتە ئێستا.

ئەو دەڵێت "٥ ساڵ زیاترە هاوسەرگیریم کردووە و کوڕێکمان هەیە. پێشتر بەباشی هاوژینەکەمم ناسیوە، ئینجا هاوسەرگیریمان کردووە".

 

وانەرۆک 😂😂😂

A post shared by Peshawa Tahir Mustafa (@peshawa_hawramani) on




PM:03:35:15/09/2017