هونەرمەندێکی دیاری کورد کە کادری حزبی شیویعی بووە ئەمڕۆ کۆچی دوای یکرد.
هونەرمەندی شانۆکار کاوە عەبدوڵا، ماوەی ساڵێك بەر لە ئێستا توشی جەڵتەی مێشك بوو و لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو.
كاوە عەبدوڵا ئەحمەد لەدایك بووی ١٩٦٨ شانۆكار و هونەرمەندێكی دیاری شاری رانیە بووە و یەكێك بوە لە چالاكوانە دیارەكانی دەڤەرەكە.
ناوبراو لەسەردەمی رژێمی بەعسدا یەکێک بوە لەکادرە دیارەکانی حیزبی شیوعی لەو سنورە و لەڕاپەرینیشدا رۆڵی بەرچاوو دیاری ھەبوە.