بەبێ ئەوەی هۆکەی بزانرێت، یان ئاشکرا بکرێت، یولا یەعقوبیان خانمە پێشکاری لوبنانی وازی لە میدیاکاری و بێژەری هێنا.
ئەو دەستلەکارکێشانەوەی یولا یەعقوبیان دوای ئه‌و چاوپێکەوتنەی له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنان-دا دێت كه هاوكات خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و كه‌ناڵه‌ش ده‌كات وازهێنانی خۆی له كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاند وتی "سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکه‌م بەوەی کە حەزدەکات به‌رده‌وامبم له كاره‌كه‌م سه‌ره‌ڕای بۆچونه جیاوازه‌كان".
یولا یەعقوبیان کە بەیەکێک لە بێژەرە ناسراوەکانی عەرەب هەژمار دەکرێت تا ئێستا دیارنییه كه ئه‌م خانمه پێشكه‌شكاره له‌به‌ر چ هۆكارێك ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه و خۆشی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌نه‌بووه هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات، هه‌رچه‌نده به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌م خانمه پێشكه‌شكاره به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه كه له ئێستادا ئه‌و كه‌ناڵه‌ی گرتووه‌ته‌وه.