بەوێنە .. خانمە میدیاکار سۆزان کەمال پیاوانە هەنگاو دەنێت

خانمە میدیاکاری شۆخ سۆزان کەمال باسی كچ بوونی خۆی دەکات، کەچی " پیاوانە " هەنگاو دەنێت.
سۆزان کەمال میدیاکاری ناسراو لە نوێترین پۆستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەسەر " کچ بوونی " خۆی دەنوسێت "خه ونێكی كچانەم هەیه، بەس پیاوانه هەنگاو ئەنێم، دڵم پره له ناسكی، بەس پیاوانه بڕیار دەدەم، عه جه ب !! کچ بوون لێره چەند سەخته..!!شكاندنی ناسكیەكانی کچ چەند ئاسانه !!".
سۆزان کە وێنەیەکی نوێی خۆشی راگەیاندووە " كچ له ناو ئەو وێرانەیەدا، چەند مەحكومه وەك خۆی نەژی".

سۆزان کەمال پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنی دەڵێت " تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیریم پێک نەهێناوە، بەڵام منیش وەک هەر کچێک کە کات گونجا، خێزان پێکدێنم".
هەروەها دەڵێت "جارێ من منداڵم شووی چی؟"،ی هەروەها سەبارەت بە مارەییەکەشی دەڵێت "من هیچ داواکاریێکم نییە، لە پێکهێێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بۆ مارەییەکەشم تەنها دەمەوێت گوڵێک و قورئانێکی پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشکەشم بکات و خۆشەویستییەکەشی بۆ من هەموو شتێکە”.
سۆزان پێشتر لە کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو و کوردماکس کاری کردووە و سەرەتای ئەمساڵیش گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کورماکس شۆ واژۆکرد




PM:11:19:02/02/2018