بە ڤیدیۆ.. هاوسەرەکەی ترامپی شەرمەزار کرد

لە ولایەتی فلۆریدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی (مالم بێش)، دوای ئەوەی فڕۆكه‌ی ترامپ نیشته‌وه‌ و خۆی کوڕەکەی (بارۆن) له‌ فڕۆكه‌كه‌ دابه‌زین، كوڕه‌كه‌ی ڕۆشت بۆ لای ئۆتۆمبێله‌كه‌، به‌ڵام تره‌مپ ڕاوه‌ستا و چاوه‌ڕێی (میلانیا)ی هاوسه‌ری كرد، بەڵام کە هات ترامپی ئیهمال کرد.

دۆناڵد تره‌مپ، كه‌ چاوه‌ڕێی میلانیا تره‌مپی هاوسه‌ری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ ڕاوه‌ستن و سڵاو له‌ ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران بكه‌ن، هاوسه‌ركه‌ی به‌لایدا تێپه‌ڕی و به‌ بێ گوێدانه‌ سه‌رۆك، به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕۆشت.
 
ترا‌مپ، بێ ئەوەی خۆی تێکبدات  به‌ ته‌نها سڵاوی له‌ ڕۆژنامه‌نووسان كرد و هه‌وڵی دا خۆی له‌و دۆخه‌ شه‌رمه‌زارییه‌ ڕزگار بكات، له‌ولاشه‌وه‌ میلانیای هاوسه‌ری به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ڕۆشت.

لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترا‌مپ،  هەڵبژێردراوە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا چەندجارێک لە بۆنە فەرمی و لەبەرچاوی میدیاکاران، میلانیا ترامپی دووچاری شەمەزاری کردووە‌.





PM:11:41:06/02/2018