بەوێنە .. خانمە میدیاکارێکی ناسراو ژیانی هاوسەری پێکدەهێنێت

خانمە هونەرمەند و میدیاکار "شەیدا جاف" لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " بەختیار نەزەریی" هاوسەرگیریی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێن ئارتی 
شەیدا جاف لەبارەی هاوسەرگیرییەکەیەوە وتویەتی "دوای مانگێک لە یەکترناسین لەگەڵ ڕۆژنامەنووس " بەختیار نەزەریی" هاوسەرگیرییمان کرد، لە ئێستاشدا و لەدوای ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبم لە کاری هونەری و ڕاگەیاندن.

شەیدا عەبدوڵڵا، لە ساڵی ١٩٨٦ لەهەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە، ماوەی چەند ساڵێکە لەبواری هونەری و میدیاییدا کاردەکات و یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کوردستان.




PM:11:40:08/04/2018