هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد"هۆمەر دزەیی" وێنەئەکی خۆی لەگەڵ خێزانەکەی بڵاوکردەوە.
هۆمار دزەیی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەی خۆی و خێزانەکەی بڵاوکردەوە، کە لەسەر جۆلانەیەک لەگەڵ هاوسەرەکەی دانیشتووە.
ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە. ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق، جەلال تاڵەبانی، لەئێستادا ناوبراو سەرقاڵی خوێندنەوەو کاری هونەریە.