ئەنوەر شێخانی ھونەرمەندی بە ئەزموونی کورد، لەئێستە بەھۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی دەرەوەی کوردستان کراوە تاکو چارەسەر وەرگرێ.
"ھەردی ئەنوەر" کوڕی ھونەرمەند بە "کەی مەگەزین"ـی راگەیاندوە: باوکم بەھۆی نەخۆشییەکی چڕەوە لە دەرەوەی وڵاتە لە ئەڵمانیا بەھۆی قورسی نەخۆشیەکەوە بەردەوام لە ژێر چاودێری وردی پزیشک دایە.
وتیشی:ماوەی مانگێکە بەھۆی نەخۆشییەکەی لە دەرەوەیە ئەوەش بەھۆی قورسی نەخۆشییەکەی کاتی ھاتنەوەی دیاری نەکراوە، لە نەخۆشخانەکانی کلینیکوم ڕێشت دێر ئیسار و کلینیکوم منشن شاری میونخ بەردەوام چاودێری وەردەگرێت.
"ئەنوەر شێخانی " ئەکتەر و بەرھەم ھێنەر لە دایکبووی ساڵی ١٩٥١/ دەستپێکی کاری ھونەری لە ساڵی ۱۹۷٠ لە تیپی پێشڕەوی سەر بە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، یەکەمین شانۆ بەناوی ( سەرەتان) بەشداری تێدا کردوو بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ ( مارەیی)بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە، بەشداری لە دەیان فیلمی سینەمایی و دراما کردووە و یەکێکە لە بە ئەزموونترین ئەکتەرەکان کورد.