سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، شه‌وى رابردوو، له كۆشكى سپى، پێشوازى له ئه‌ستێره‌ى ته‌له‌ڤزيۆنى ئه‌مريكايى كيم كارداشيان كرد.
له ميانهى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ كۆشكى سپى، كارداشيان باسى له كێشه‌ى ئه‌و هاووڵاتييه ره‌شپێستانه كرد، كه له لايه‌ن پۆليسه‌وه زيندانى ده‌كرێن.
تره‌مپ، له باره‌ى ئه‌و ديدارهوه نووسيويه‌تى "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشم له‌گه‌ڵ كارداشيان ئه‌نجامدا و باسى چاكسازى زيندانهكانمان كرد".
پێشتر زانيارى ئه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه، كارداشيان به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى داواى لێبوردن له ژنه ره‌شپێستى ئه‌مريكايى (ئه‌ليس مارى جونسۆن)ى ته‌مه‌ن 62 ساڵ سه‌ردانى تره‌مپ ده‌كات.
جۆنسۆن ژنه هاووڵاتييه‌كى ره‌شپێسته و به تۆمه‌تى بازرگانى به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه زيندانى هه‌تا هه‌تايى بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ كۆشكى سپى، كارداشيان له‌گه‌ڵ گاريد كۆشنه‌ر زاواى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و راوێژكارى يه‌كه‌مى تره‌مپيش كۆبوويه‌وه.