سۆڤین دەنگۆی جیابوونەوەی خۆی و ھاوسەرەکەی ڕەت دەکاتەوە

سۆڤین ساڵح، خانمە پێشکەشکاری کورد، دەنگۆی جیابوونەوەی خۆی و زانستی ھاوسەری ڕەت کردەوە.

چەند ڕۆژێکە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لەوە دەکرێت، کە سۆڤین و زانست لە یەکدی جیا بوونەتەوە، لەمبارەیەوە سۆڤین لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی "جیابوونەوەی من و زانست زۆر دوورە لە ڕاستییەوە، ئیتر بەس بمانھێنن و بمانبەن".

سۆڤین ساڵح" لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە، ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە ھاوپیشەکانی خۆی بە ناوی "زانست" کردووە، ھەروەھا پێشتر پێشکەشکار بوو لە کەناڵی "نێت تیڤی، بەڵام لە ئێستادا پێشکەشکاری پرۆگرامی "شۆو مەگەزین"ە لە کەناڵی "کورد ماکس شۆو".



PM:09:52:06/06/2018