بەوێنە...هەڵوێست لەگەڵ خۆشەویسترین کەسیدا دەرکەوت

هەڵوێست محەمەد، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین وێنەی خۆی و كەسێكی خۆشەویستی بڵاوكردەوە.

هەڵوێست، چەند ڕۆژێكە لە سویدە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بۆ یەكەمجار وێنەی خۆی لەگەڵ خانمێك بڵاوكردووەتەوە و چەند هێمایەكی خۆشەویستی بۆ كردووە و لەسەر وێنەکە نووسیویەتی "بەس تۆ".

هەڵوێست لە ساڵی 2018ـەدا، چەندین گۆرانی و كلیپی نوێی بڵاو كردووەتەوە، هەروەها زیاتر بە گۆرانی باخەوان ناوبانگی هونەریی پەیدا كرد، ماوەیەكیشە لە سلێمانی ستۆدیۆیەكی هونەریی تۆماركردنی دەنگی كردووەتەوە، جگە لە كاری هونەریی پیشەی ئەندازیارە.




AM:10:47:07/06/2018