خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد کە زۆرکات وەک میدیاکارێکیش دەردەکەوێت، لە شاری هەولێر براندێكی جلوبەرگی كوردی کردەوە.
چۆپی فه‌تاح، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له (ئینستاگرام)، چەند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی حوزەیران، لە شاری هەولێر و لە ناز ستی لە شەقامی دانیاڵ قەساب، براندێکی جلوبەرگی کوردی بە ناوی(چۆپی) کردوەتەوە.
ئەو خانمە هونەرمەندە، کە خاوەنی براندەکەیە لە لیدوانێکدا رایگەیاندوە، "خەونێكی من ئەوە بووە کە دیزاینی جلوبەرگی كوردی بكەم بۆ خانمانی كورد، ئەمڕۆش ئەم شوێنەمان كردووەتەوە بۆ دیزاینكردنی جلوبەرگی كوردی، خۆشحاڵم کە هەموومان لێرە كۆبووینەوەتەوە بۆ كردنەوەی ئەم براندە".
ئەو هونەرمەندە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەشی خستەڕوو، دەمەوێت دڵی خانمانی كورد خۆش بكەم بە پێشكەشكردنی دیزاینی تایبەت بە جلوبەرگی كوردی، ئێمە لێرە لەم شوێنە چەندین قوشمان هەیە كە جمكییان نییە، واتە یەك پارچەن لەگەڵ جلی بوكێنی و ئاهەنگ و تاج و جانتا وچەند بابەتێکی هاوشێوەمان هەیە".
چۆپی فەتاح، شاری كه‌ركەوكه، له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه، به‌ڵام ئێستا وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه، ساڵی ڕابردووش بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كرده‌وه.