هاوسەرە شۆخەکی "پێشووی" ئاشتی هەورامی دەرکەوتەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیجێک کراوەتەوە بە ناوی چراخان ڕەفیق هاوسەری "پێشووی" ئاشتی هەورامیو بەردەوام سپۆنسەرە.

چراخان لە پەیجەکەیدا خۆی وەک بزنسکار ناساندووە و زۆرێکیش سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی نیشانداوە.

چراخان رەفیق لە دادگاکانی کوردستان ژمارەیەک کێشەی لەسەر بوو، لەوانە لە سالێ ٢٠١٦ دا لەسەر فرۆشتنی چەکی بانکی بەبێ ئامادەبوونی بە چوار ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا، هەروەها لە دادگای چەمچەماڵیش داوایەکی یاسایی لەلایەن لیژنەی سامانە سروشتییەکانەوە لە لەسەر جوڵێنرابوو کە پەیوەندی بە پارە وەرگرتنەوە هەبوو، هەروەها لە دادگای گەرمیانیش داوایەکی یاسایی لەسەر بوو.

ماوەیەک لەمەوبەر باس لە جیابوونەوەی ئاشتی هەورامی لە چراخان رەفیق دەکرا، بەلآم ئەو پرسەش لەلایەن هیچ لایەنێکیانەوە پشتراستنەکرایەوە.



PM:03:23:25/07/2018