سبیل جان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات

خانمە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگی کۆمەڵگای تورکی "سبیل جان" لە نوێتری دەرکەوتنیدا هەموان توشێ شۆک دەکات.

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی تورك ( سیبل جان )بڵاوکراوەتەوە، لە وێنەكانیدا بە ئاشكرا پیری و چرچ و لۆچەکان بە ڕوخارییەوە دەردەكەوێت، کە چیتر ئەو خانمە شۆخ و شەنگەی جاران نەماوە.

سیبل جان خانمە گۆرانیبێژی تورك لەدایكبووی ساڵی 1970 یە و یەكێكە لە هونەرمەندە بەناموبانگەكانی تورك و ساڵی 1988 هاوسەرگیری لەگەڵ ( Hakan Ural  ) كردوە و ماوەی ژیانی هاوسەرگیریەكەی تەنها یەك ساڵی خایاند و ساڵی 2000 بۆ 2010 لەگەڵ (  Sulhi Aksüt ) ژیانی هاوبەشی پێكهێنا و لە هاوسەری دووهەمیشی جیابۆتەوە ، ئەم خانمە خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەریە و هەواداری تایبەتی خۆی هەیە .


PM:04:30:26/07/2018