بەوێنە .. خانمە پێشکەشکارێکی دیاری NRT دەستی لەکارکێشایەوە

ساراخانم بێژەری چەند بەرنامەیەکی جیاوازی کەناڵی NRT لە بەرواری ١ ی ئابەوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەو کەناڵە راگەیاند.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لەتٶرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەو بەرنامەیە جیاوازانە دەکات کە پێشکەشی کردوون و ئاشکرای دەکات کە ئەو بەڕەزامەندی خۆی دەستی لەکارکێشاوەتەوەو هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێکانی دەخوازێت.

ئەو بێژەرە پێشتر لەکەناڵی فاڵكۆن فاملی وەک بێژەر کاریکردووە.

سارا لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا لەگەڵ ماڵپەڕی سپی وتبووی  " ئەو ئێستا ٤٢ ساڵە و لە ساڵی ١٩٩٤دا لە دایک بووە، ئەو دەڵێت "زۆر باوەڕم بە خۆمە، لە هیچ شتێک و کەسێک ناترسم، هەمیشە ئەوەی ویستوومە ئەنجامم داوە، هەر بەو شێوەیەش دەبم، باوەڕ و متمانەی تەواوم بە تواناکانم هەیە و هەمیشە چاوم لە سەرکەوتنی زیاترە لە کارەکەمدا".

سارا لەسەر هەردوو دەستی دوو تاتۆی دروست کردووە، کە لە هەردووکیاندا ئاماژەی بۆ دایکی کردووە، ئەو بەڕادەیەک دایکی خۆش دەوێت لە جێگەی ناوی باوکی لە فەیسبووک و ئینستاگرامەکەی ناوی دایکی نوسیوە واتا سارا خانم، خانمەکە ناوی دایکییەتی و دەڵێت "من سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە کەسێکی بێ وێنەی بە من بەخشیوە کە ئەویش دایکمە "خانم گیان" و ئەو لە دنیادا بۆ من وێنەی نییە".

سارا دەڵێت "  تەمەنم دوو ساڵ بوو کە باوکم مرد و دایکم هەمووشتێک بووە لە ژیانمدا و زۆر پاڵپشتم بووە."

ئەو بێژەرە دیارینەکردووە کاری ئایندەی لەکام کەناڵ دەبێت.




PM:11:15:31/07/2018