كچه په‌یامنێرێكى كه‌ناڵی "ڕووسیا 24” له‌په‌خشى ڕاسته‌وخۆدا له‌كاتى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشه‌سازى و بازرگانى وڵاتەکەی، له‌هۆش خۆی چوو و كه‌وت.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، بڵاوكراوه‌ته‌وه، داریا كۆزۆلۆڤا، له‌كاتى دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دینیس مانتۆرۆڤ، ده‌نگی خاو ده‌بێته‌وه و هاوسه‌نگی خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.
له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زیره ڕووسییه‌كه هه‌وڵى یارمه‌تیدانى كچه په‌یامنێره‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بیگرێته‌وه، په‌یامنێره‌كه به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كه‌وێت و له‌په‌خشى ڕاسته‌وخۆدا له‌هۆش خۆی ده‌چێت.